Fakhradin Ibrahim Mohammad
12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2020
به‌غدا - AA
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا پەلاماری سەر سەربازگەی تاجی به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ناو هێناوه و ئیدانه‌ی دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-ی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شەوی رابردوو بۆسه‌ر سهربازگەی تاجی باكووری به‌غدا ئاشكرا كردووه و رایگه‌یاندووه كه پێویسته لێكۆڵینەوە و بەدوادچوونێكی گشتگیر بكرێت بۆ ئەوەی سەرەداوی ئەو کەس و لایەنانە ئاشکرا بکرێن کە بەرپرسیارن لەو پەلامارە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "سەرۆكایەتی كۆمار بەتوندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەکات كە بە مووشەكی كاتوێشا كرایە سەر سەربازگەی تاجی عێراق كە لە ئاكامدا ژمارەیەك قوربانی و برینداری لەنێو بەشێك لە راهێنەر و راوێژكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە كە لەچوارچێوەی جەنگی دژبە تیرۆر لە عێراقن و لەسەر بانگهێشتی حكوومەتی عێراقی كار دەكەن".
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق راشده‌گه‌یه‌نێت كه "ئەم دەستدرێژی و پەلامارە بە ئامانجگرتنی عێراق و دۆخە ئەمنییەكەیەتی، جەختیش دەكەینەوە لەسەر پێویستی گرتنەبەری لێكۆڵینەوە و بەدوادچوونێكی گشتگیر بۆ ئەوەی سەرەداوی ئەو کەس و لایەنانە ئاشکرا بکرێن کە بەرپرسیارن لەو پەلامارە.
لێرەوە پرسە و ماتەمینی خۆمان دەگەیەنین بە كەسوكاری قوربانیان و وڵاتەکانیان، داواش لە هەموو لایەک دەكەین كە دان بەخۆدا بگرن و دۆخەكە ئارام بكەنەوە و پاڵپشتی حكوومەتی عێراقیش بن بۆ ئەوەی ئەركی ئەمنی و سەروەری خۆی بەجێ بگەیەنێت".