Rewa Mahmood Hasan
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
سلێمانی-AA
بەبۆنەی ساڵیادی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم کە دەکاتە رێککەوتی ١١ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک، پێشانگایەکی تابلۆ لە شاری سلێمانی کرایەوە و تیایدا چەندین تابلۆ کە باس لە جەنگی جیهانی یەکەم و پرۆسەی کۆتایی هاتنی جەنگەکە دەکەن، نمایش دەکرێت.
لە شاری سلێمانی و هاوکات لەگەڵ ساڵیادی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم، پێشانگایەکی تابلۆ، بە بەشداری ٤٣ نیگارکێش لە هەردوو رێکخراوی باران وبەخشندە بەڕێوەچوو.
پێشانگاکە لەژێر ناوی سیمای جەنگ بەڕێوەدەچێت و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
پێشانگاکە لە دووبەش پێکهاتووە و ئەو تابلۆیانەی بە رەشوسپی کێشراون باس لە کاتی جەنگەکە دەکەن و تابلۆکانی تریش بە رەنگاوڕەنگی کێشراون ئاماژەن بۆ کۆتایی هاتنی جەنگ.