Rewa Mahmood Hasan
30 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
ئەمڕۆ ئەکتەر و پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، ئاسۆ عومەر سوارە لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا بە نەخۆشی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەسوکاری ئاسۆ باسی دەکەن، ناوبراو لەماڵەوە بە کتوپڕی باری تەندروستی تێکچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ کۆچی دوایی کردووە.
گومانی لێ دەکەن بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردبێت.
هونەرمەند ئاسۆ عومەر هونەرمەندێکی سینەماکاری شاری سلێمانی بوو کە لە چەندین فیلم، دراما و شانۆدا رۆڵی بینیوە و یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی گەلاوێژ.
ناوبراو زیاتر لە سی ساڵ لە بواری هونەری کاری کردووە، هەروەها وەکو پێشکەشکار ژمارەیەک بەرنامەی پێشکەشکردووە.