30 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەند و ئەکتەری دیار، ئاسۆ عومەر سوارە کردووە و دەڵێت "بەداخەوە ھەواڵی کۆچی ناوادەی ھونەرمەند و ئەکتەری دیار ئاسۆ عومەر سوارەم پێگەیشت".
ھەروەھا لە پرسەنامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە "بەگەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزیان لە کەسوکار و ھاوڕێ و دۆستانی لە ھونەرمەندان و ھونەردۆستانی سلێمانی و کوردستان دەکەم، ھاوسۆز و ھاوخەمیانم. خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی خۆی شاد بکات".