Rewa Mahmood Hasan
05 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2021
سلێمانی - AA
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ٢٢ هەزار دۆلاری لە ماڵێك دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە رۆژی ٢٣ی ئاداری ٢٠٢١، هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دز چۆتە سەرماڵەكەی و پارەی لێبراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كەشف و هێڵكاری شوێنی رووداوەكە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "زانرا كە كەسێك پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە و هەمان كەس ئەو پارەیەی دزیوە، بۆیە گەڕان بەدوای تۆمەتباردا دەستیپێكردوو توانرا بدۆزرێتەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیویەتی".
لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، گ) بەبڕیاری داوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئەوەش زانراوە تۆمەتبار پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە لە رۆژی نەورۆز و لە ٢٠ی ئاداردا كە زانیویەتی ماڵی سكاڵاكار لەماڵ نین ئەم هەلەی قۆستۆتەوە و دزی لێكردوون.