Rewa Mahmood Hasan
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
سلێمانی - AA
تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی لیوای ١٤٠ سەربە هێزەکانی ٧٠ لە سلێمانی نزیک تاسڵوجە روویدا و بەھۆیەوە ژمارەیەک ھۆڵی کۆگاکە گڕیان گرت و ئاگر کەوتۆتەوە.
ناوبەناو دەنگی تەقینەوەی بچووکتر دەبیسترێت.
لەئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سلێمانی لە ئاسمان و وشکانییەوە، ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرە دەدەن کە لە دەورووبەری کۆگاکە کەوتووەتەوە.
گوتەبێژی ھێزەکانی ٧٠ سەربە پێشمەرگە ئەحمەد لەتیف لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، ئاماژەی بەوەدا کە تەقینەوەکە لە کۆگاکانی ھێزەکانی ٧٠ دا رووینەداوە، بەڵکو لە کۆگایەکی لیوای ١٤٠ رووی داوە کە سەربە هێزەکانی ٧٠یە.
بەھۆی تەقینەوەکەوە پێشمەرگەیەکی لیوای ١٤٠ی سەر بەھێزەکانی ٧٠ بە سووکی برینداربووە.