Zana Natık Kerem
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند كە هێزە ئەمنییەكان شێوازێكی نوێ بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش پەیڕەو دەكەن.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی ئاشكرای كردووە كە لەئێستادا، هێزە ئەمنییەكان شێوازێكی نوێ بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش پەیڕەو دەكەن و گوتی:
"ئەو شێوازە نوێیە، پشت بە هەوڵەكانی هەواڵگریی، هەروەها بەكارهێنانی ئەو میكانیزم و سیستەمیە ئەمنییانە دەبەستێت كە یاریەمەتیدەر دەبن لە راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش".
لیوا تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەیشدا كە هێزە ئەمنییەكان، شێواز و میكانیزمی خۆیان بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش گۆڕیوە و گوتی:
"بەپێی زانیاریی ورد و هەواڵگریی، شێوازی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش دەگۆڕدرێت كە ئەوەیش لەم ماوانەی دواییدا، هێزە ئەمنییەكان پەیڕەویان كردووە".