Muhammed Ali Kamal
10 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2022
هه‌ولێر-AA
ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ى نورى جیهاندا زیاتر له ٤٩ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌ى ٥٠ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام، محه‌مه‌د (د.خ) كرد له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان.
زیاتر له ٤٩ هه‌زار كه‌س له هه‌موو چین و توێژ و ته‌مه‌نه جۆراوجۆره‌كان له هه‌ردوو ره‌گه‌ز، له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له پرۆژه‌ى نورى جیهاندا كرد.
به‌رپرسى پرۆژه‌ى نوری جیهان، زانا یادگار ستار له‌وباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پرۆژه‌كه یه‌كێكه له پرۆژه‌كانى ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیانى كوردستان كه ساڵانه له مانگى مه‌ولوددا سازده‌كرێت و گوتی: "تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌مڕۆش حهوتهمین تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجام ئه‌درێت به به‌شدارى زیاتر له ٤٩ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستاندا، له شارى هه‌ولێریش نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كردووه له تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌مرۆدا".
زانا یادگار ستار باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كه‌م جاره ئاستى به‌شداربووانمان هێنده زۆر بێت و سه‌باره‌ت خه‌ڵاته‌كانیش رایگه‌یاند: "خه‌ڵاتى براوه‌كانى ئه‌مجاره ٢١ گه‌شتی عه‌مره و چه‌ندین خه‌ڵاتى تره كه شایسته‌ى براوه‌كان بێت".