Zana Natık Kerem
16 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2022
ھەولێر ــ AA
بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای بابل رۆژھەڵاتی عێراق، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسى دیکەیش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتوچۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە درەنگانی شەوی رابردوو دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان پارێزگای بابل و بەغدا، بەریەککەوتوون.
باسی لەوەشکردووە کە بەھۆی رووداوەکەوە، ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسى دیکەیش بریندرابوون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ھۆکاری رووداوەکەیش، خێرایی لێخوڕین، ھەروەھا پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنماییەکانی ھاتوچۆوە، بووە.