Zana Natık Kerem
26 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2023
ھەولێر – AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، سێ تیرۆریست لە پارێزگاکانی سلێمانی و بەغدا دەستگیرکراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، بە ھەمانگی لەگەڵ ھێزەکانی دژەتیرۆری سلێمانی، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.
ھەروەھا راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆردا لە پارێزگای بەغدا، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.