Zana Natık Kerem
23 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق، دەستگیرکردنی تۆڕێکی بازرگانییکردن بە ماددەی ھۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی ١٠٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەری لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی نیشتمانیی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی سوپا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، گەورەترین پرۆسەی بەقاچاغبردنی ماددەی ھۆشبەریان بۆ ناو خاکی عێراق پووچەڵکردووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تۆرێکی بازرگانییکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکراوە کە پلانیان دانابوو، ١٠٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە سنووری سووریاوە بە قاچاغ بھێنە ناو عێراقەوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە دوای ھەوڵێکی زۆر لە چاودێریکردنی ئەندامانی تۆڕەکە کە ماوەی چەند رۆژێکی خایاند ئەنجامدراوە، ئەندامانی تۆڕەکە لە ناوچەی خازوکە سەربە قەزای رەبیعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەستگیرکراون، هەروەها دەست بەسەر ماددە هۆشبەرەکاندا گیراوە.