24 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ شەممە لە چیای مەتینا لە دەڤەری ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک، تیرۆریستانی پەکەکە تەقەیان لە یەکێک لە خاڵەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی کرد.
لای خۆیەوە سوپاسالاری پێشمەرگە، جەمال محەمەد ئێمینکی بە میدیاکانی ناوخۆی رایگەیاندووە "لە تەقەکردنی ئەمڕۆی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگەی زێرەڤانی، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، پێشمەرگەش وەڵامی تەقەکردنەکەی داوەتەوە".
جەمال محەمەد ئێمینکی گوتیشی: "پەکەکە پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ حەرامکردنی شەڕی براکوژی قۆزتەوەتەوە و ماوە ماوە ھەڕەشە دەکەن و شەڕ بە پێشمەرگە دەفرۆشن، بەم شێوەیەش پەکەکە تەحەمولی ھەڵسوکەوتەکانی خۆیان دەکەن".