Dlshad Saifaalddin Ahmed
06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
سلێمانی ـ AA
رووداوەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی سلێمانی ـ دووکان و لە میانی گەڕانەوەی قوتابییانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان بۆ سلێمانی روویداوە.
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی، کاروان محەمەد لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە رووداوەکەدا قوتابییەک گیانی لەدەستداوە و ١٣ی تریش بریندار بوون کە برینی یەکیان جێگای مەترسییە.
دواتر تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی کچە قوتابییەکی قوربانی رووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
گوتەبێژەکەی ھاتوچۆ ئاماژەی کرد بەوەی کە رووداوەکە لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنترۆڵی پاسەکە لە لایەن شۆفێرەکە و وەرگەڕان و کەوتنەخوارەوەی بووە بۆ نزماییەکی نزیک رێگاکە.