Hemn Baban
06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
هه‌ولێر-AA
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق تاكو ئێستا هه‌شت كه‌س له هێزه‌كانی ئەمنی كوژراون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، لیوا سه‌عد مه‌عن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ئەنجامی دا، چه‌ند ئامارێكی په‌یوه‌ست به خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی خسته روو كه هێشتا به‌رده‌وامییان هه‌یه.
سەعد مه‌عن له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند "له‌خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو ئێستا 104 كه‌س كوژراون و شه‌ش هه‌زارو 107 ی دیکە برینداربوون، هه‌شت له كوژراوه‌كانیش سه‌ر به هێزه‌كانی ئەمنیین".
گوتیشی "51 باڵه‌خانه‌ی گشتی و تایبه‌تی و هه‌شت باره‌گای حزبی سیاسی له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنراون".
سەعد مه‌عن ئه‌وه‌شی گوت كه "ده‌ستی بۆگه‌ن هه‌ن له‌پشته‌وه‌ی كردنه ئامانجی خۆپیشانده‌راندان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستی زانینی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه خۆپیشانده‌ران ده‌كاته ئامانج، ئێمه له‌نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م بابه‌ته و چووینه‌ته سه‌ر ته‌رمه‌كانیش و تێبینی ئه‌وه‌مان كردووه پێكرانی ئه‌و كه‌سانه له ناوچه‌ی سه‌ر و سك بووه و ئه‌وانه‌شی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه‌ته ئامانج له ناوچه‌ی نزیك له بوونی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه نه‌بوون".
ئه‌وه‌شی گوت كه هیچ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و خۆپیشانده‌ران رووینه‌داوه، ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه له كوشتنی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا بكه‌ین و ئه‌وه‌شمان ده‌ست پێكردووه.
هه‌روه‌ها روونیشی كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌شیان ده‌ست پێكردووه بۆ زانینی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌پشت هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگاكانی راگهیاندنهوهن.
سه‌عد مه‌عن له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌یدا راشیگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا دوو بازگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و 52 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی و 7 كه‌ره‌ڤانه و 51 باڵه‌خانه سووتێنراون".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌شكرد كه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون هه‌موویان به شه‌هید هه‌ژمارده‌كرێن و هه‌موو ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدانه‌یان ده‌بێت.
سه‌عد مه‌عن گوتیشی بچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی گشتییه.