Abdelrahman Fathy Ramadan Mohamed,Hamdi Yıldız,???
08 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2019
عێراق – AA
له ئاكامی ده‌ستوه‌ردان خۆپیشاندانی پارێزگای به‌سره سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی له پارێزگای به‌سره بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كوژراو و برینداران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پێكراون.
شایه‌تحاڵان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌ران هێزی زیاد له راده و گولله‌یان به‌كارهێناوه.
لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوە، عێراق رووبەڕووی شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بووەتەوە، شەپۆلی یەکەمی خۆپیشاندانەکان لە یەکی تشرینی یەکەمی رابردوودا دەستیپێکرد و ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام بوو، شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەکانیش لە ٢٥ی ھەمان مانگ دەستیان پێکردەوە و بە بەردەوامی رووبەڕووبوونەوە و پێکھەڵپڕژان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا روودەدات.
سەرەتا خۆپیشاندەران داوای باشکردنی خزمەتگوزارییەکان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی دەرفەتی کاریان دەکرد، بەڵام لەئێستادا، داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی دەکەن.
بەپێی دوایین ئامارەکانی نێرده‌ی عێراقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ده‌سپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا ٢٥٤ كه‌س كوژراون و هه‌زاران كه‌س برینداربوون.