Heman Husseın Yaseen
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق، دوو مووشەک لە نزیک شاری هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، دوو مووشەک لە نزیک هەولێر کەوتوونەتەوە خوارەوە کە یەکێکیان لە گوندی سیدان رۆژئاوای هەولێر کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام نەتەقاوە.
هێزەکانی ئاسایش ناوچەکەیان داخستووە و بە هۆی مەترسی تەقینەوەی مووشەکەکە رێگە بە دەزگاکانی راگەیاندن و خەڵکی ناوچەکە نادەن نزیک ببنەوە.
لە لایەکی دیکەوە مووشەکێکی دیکە لەسەر رووبەرێکی کشتوکاڵی سنووری قەزای بەردەرەش سەربە پارێزگای دهۆک کەوتووەتەوە خوارەوە و پارچەکانی مووشەکەکە دۆزراوەتەوە.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە "کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکانی شەوی رابردوو، هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە".