Zana Natık Kerem
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای دیالە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، تەقێندراوەنەتەوە.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرایکردووە کە ئەمڕۆ دووشەممە، کەسانی نەناسراوە بە بۆمبی چێنراو، دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبایان لە گوندی ئەلوەندی گەورە باکووری رۆژھەڵاتی شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە، تەقاندووەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەھۆی کەوتنەخوارەوەی دوو تاوەرەکەوە، کارەبا لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای دیالە بچڕاوە.
دوێنێ یەکشەممە، ھێڵی گواستنەوەی کارەبا دیالە-میرساد (KV-400) لە سنووری قەزای خانەقین باکووری رۆژھەڵاتی دیالە لە رێگای تەقاندنەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێنراو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرانە ئامانج و بەھۆیەوە چوار تاوەری گواستنەوەی کارەبا کەوتنەخوارەوە.