Ekip
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
دهۆک - AA
لە قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک، چوار هاووڵاتی کە بەمەبەستی راوەماسی چوونەتە ناوچەی نێروەوڕێکان، بۆ ماوەی پێنج رۆژە بێسەروشوێنن و کەسوکاریشیان گومان دەکەن کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە رفێنرابن.
بەپێی زانیارییەکان کە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، دوای ئەوەی کە چوار هاووڵاتی ناحیەی شێلادزێ سەربە قەزای ئامێدی لە دهۆک، بەناوەکانی جەگەر حامد خەڵکی گوندی کریادێری، ئیبراهیم یوسف ئەرتوشی، جبرائیل ئیبراهیم ئەرتوشی و رێگر نەسرەت خەڵکی گوندی بیاری بەمەبەستی راوە ماسی، چوونەتە سەر رووباری شین لە ناوچەی نێروەوڕێکان، پێنچ رۆژە بێسەروشوێنن.
کەسێکی نزیک لەو چوار هاووڵاتییە بەناوی بەیار ئەرتوشی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەو کەسانە بە مەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان چوونەتە ئەو دەڤەرە و پێنچ رۆژە پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکاریان نەماوە و هیچ هەواڵێکیان نییە.
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە بێسەروشوێنە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەوان تاڕادەیەک پشتڕاستن کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە رفێنراون و دەستگیرکراون.
نوێ دەکرێتەوە....