تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢٣٥ حاڵەتی تووشبوون ١٦ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٣٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٤٨٧ کەس چاکبوونەتەوە، ١٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 14.09.2021 - نوێکردنەوە : 15.09.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ٢٣٥ حاڵەتی تووشبوون ١٦ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٣٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٤٨٧ کەس چاکبوونەتەوە، ١٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٣٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٤٧٩ کەس، ٣٦٣ لە هەولێر، ٣١٢ لە دهۆک، ٤٣ لە گەرمیان و ٣٨ کەسیش لە هەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٨٧ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٧٥٠ کەس،٣٧٧ لە سلێمانی، ٢٣٤ لە دهۆک، ٦٥ لە گەرمیان، ٤٧ لە هەڵەبجە و ١٤ کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە شەش لە هەولێر، چوار لە سلێمانی، سێ لە دهۆک و دوو کەسیش لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٤٧٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣١٣ هەزار و ١٢٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و پێنج هەزار و ٦٣٠ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٧٧ هەزار و ٩١٨ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٢٩ هەزار و ٥٧٦ کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın