Hamdi Yıldız
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
بەغدا - AA
لە پێکدادانێکی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و تیرۆریستانی داعشدا، ئەفسەرێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بە پێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا دروست بووە کە هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی مەجید-ی باشووری خۆرئاوای کەرکووک.
لەو پێکدادانەدا ئەفسەرێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە دووانیان مەدەنین.
حکوومەتی عێراق، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا، بڵاویکردەوە کە خاکی وڵاتەکەی لەدەست داعش رزگارکردووە، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا بوونیان هەیە، بەردەوام هێرش ئەنجام دەدەن.