Hawkar Yaseen
10 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
سلێمانی AA
هونەرمەندی نێوداری ههرێمی کوردستان، سابیر کوردستانی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی تایبەت بە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی سلێمانی، هونەرمەندان، نیاز نووری، لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە: "هونەرمەند سابیر کوردستانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه گیانی لەدەستدا".
هونەرمەند سابیر کوردستانی، ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشی بەهەڵە، چاوەکانی لەدەستدەدات.
خاوەن دەیان گۆرانییە و لە زۆر بۆنەدا ئاماژەی بەوەداوە کە زۆربهی گۆرانییهكانی رووداوێكی راستی له پشتهوهیه به تایبهتیی ئهو گۆرانییانهی كه خۆی تێكستهكانی نووسیوه.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هونەرمەندی بوارەکانی شانۆ و سینەما و گۆرانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، پێشتر هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەتا چاوشین بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا و ئەمڕۆش سابیر کوردستانی بەهەمان هۆکار گیانی لەدەستدا و بووە دووەم گۆرانیبێژی هەرێمی کوردستان بەو ڤایرۆسە کۆچی دوایی بکات.