Zana Natık Kerem
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی تێڕاونین لە داواکارییەکەی ئەندامانی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عالیە نسەیف و عەتوان عەتوانی لەبارەی ناساندنی گەورەترین کوتلە بۆ دووسبەی پێنجشەممە دواخست.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە یەکی شوباتی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی تێڕاونین لە داواکارییەکەی ھەریەک لە عالیە نسەیف و عەتوان عەتوانی لەبارەی ناساندنی گەورەترین کوتلە لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ رۆژی پێنجشەممە سێ ئەم مانگە دواخستووە.
پێشتر ھەریەک لە عالیە نسەیف و عەتوان عەتوانی داواکارییان لەبارەی ناساندنی گەورەترین کوتلە پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی کردبوو.
٢٥ی مانگی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕاونین لە داواکارییەکەی عالیە نسەیف و عەتوان عەتوان لەبارەی ناساندنی گەورەترین کوتلە لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەمڕۆ یەکی شوبات دواخستبوو.