Zana Natık Kerem
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی حەشدی شەعبی، حەشارگەیەکی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین باکووری پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، خاپوور کرد.
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاوی کردەوە، ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی سوپای عێراق لە شەش میحوەرەوە لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامی دەدەن، حەشارگەیەکی داعشیان دۆزیوەتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە حەشارگەکەی داعش، لەلایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە خاپوور کراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین، بەردەوامە.
پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە، تاڵب موسەوی رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ، ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەست پێ کردووە.