Zana Natık Kerem
16 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2023
ھەولێر - AA
حەشدی شەعبی رایگەیاند کە ھێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە باکووری عێراق دەست پێ کردووە.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی لیوای ٥٢ ئۆپەراسیۆنێکیان لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
راشیگەیاندووە کە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە رادوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.