Rawan Subhi Obaiullah
16 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
دهۆك - AA
ئه‌ندامى لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو رايگه‌ياند سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ یان سبەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگای توركياوه دەستپێدەکاتەوە.
رۆژی ٢٥ی مانگی ئادار، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس راگیرا، دەستەکە بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا.
لەبارەی چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، كه زياتر له سێ هەفتەیە هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم راگیراوە و دابه‌شكردنى مووچه زياتر پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت جەمال کۆچەر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "پێويسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و كێشه‌یە چاره بكات، چونكه ئەم پرسه پهيوهيسته به هه‌رێمه‌وه نه‌وه‌كو حكوومه‌تى عێراقه‌وه".
پێش بڕیارەکەی دادگای پاریس، رۆژانە ٤٤٥ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دەنێردرایە تورکیا کە ٣٧٠ هەزار بەرمیلی لە هەرێمی کوردستان و ٧٥ هەزار بەرمیلەکەی دیکەش نەوتی کەرکووک بوو.
سه‌باره‌ت به پەسەندکردنی پرۆژه ياساى بودجەى گشتیى عێراق، جه‌مال كۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دانوستاندن له‌سه‌ر پڕۆژه ياسايى بودجه‌ى گشتىى عێراق له په‌رله‌مانه‌وه زۆر ده‌خايه‌نێت و مانگێك دوای جه‌ژنى ره‌مه‌زانی پێويسته تاوه‌كو بخرێتەبەر ده‌نگدانى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
٦ى نیسانى ٢٠٢٣، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیى عێراق ئەنجامدا کە بڕى پارەکەى زیاتر لە ١٩٩ ترلیۆن دینارە و بۆ ماوەى سێ ساڵە.