Zana Natık Kerem
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
ھەولێر – AA
دانیشتنەکەی دوێنێ یەکشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بە کراوەیی ھەڵگیرا.
فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوێنێ دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ئەنجامدراوە.
راشیگەیاندووە کە دوای خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەی پلانی ستراتیجیی و ئابووریی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەروەھا گفتوگۆ و قسەکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی پرۆژەیاسای بوودجەوە، دانیشتنەکە بەکراوەیی ھەڵگیرا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی، کاتژمێر ٠١:٠٠ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە دەست پێ دەکاتەوە.