حکوومەتی ھەرێم: ''ناردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناوخاکی ئێران بە تەواوی ناڕاستن''
پێشەوا ھەورامانی: ''ئەو ڕاپۆرتانەی باسی ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان دەکەن کە گوایا ئێمە بەشێکین لە پیلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناوخاکی ئێران بە تەواوی ناڕاستن و ڕەتیان دەکەینەوە و ئەم ھەواڵانە بە مەبەست بڵاو دەکرێنەوە''.
Arbil
ھەولێر - AA
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە پڕچەککردنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران دەکات و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە حکوومەتی ھەرێم بەشێک نیە لە ھیچ ھەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان.
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشەوا ھەورامانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ھاتووە: ''ئەو ڕاپۆرتانەی باسی ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان دەکەن کە گوایا ئێمە بەشێکین لە پیلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناوخاکی ئێران بە تەواوی ناڕاستن و ڕەتیان دەکەینەوە و ئەم ھەواڵانە بە مەبەست بڵاو دەکرێنەوە''.
ھەورامانی ڕایگەیاندووە: ''حکوومەتی ھەرێم و پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بەشێک نین لە ھیچ ھەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕو ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا، بەپێچەوانەوە ئێمە داوای ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەین و ھێرشە ترسنۆکانەکانی سەر ھەرێمی کوردستان بە تەواوی شەرمەزار دەکەین و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە پەلامارەکانی سەر ھەرێمی کوردستان ڕابگرن و خاک و خەڵکەکەمان و ناوچەکە بپارێزن''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
