Fakhradin Ibrahim Mohammad
01 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2023
ھەولێر - AA
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق، ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی لە ئەنقەرە کردە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێم، پێشەوا ھەورامانی بڵاویکردووە، داوا دەکرێت ھاوکاری و ھەماھەنگی نێودەوڵەتی ھەبێت بۆ ڕێگریکردن لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیھاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتی ھەرێمدا وێڕای سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی لە ئەنقەرە، ڕاشیگەیەندراوە: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دژی ھەر کارێکی تیرۆریستی و تووندڕەویی دووپاتدەکاتەوە".
لە کۆتایی پەیامەکەی حکوومەتی ھەرێمدا ھاتووە: "داوای بەھێزکردنی ھاوکاری و ھەماھەنگی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیھاندا و ڕێگری لە چالاکییەکانیان".