تەقینەوەیەک لە بەغدا پایتەختی عێراق دوو قوربانی لێکەوتەوە
لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی مەشق و راھێنانی سەربازیی لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق، دوو سەرباز کوژران و برینداربوون.
Arbil
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی مەشق و راھێنانی سەربازیی لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق، سەربازێك کوژرا و یهكێكی دیكهش بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە نارنجۆکێک لە بنکەیەکی مەشق و راھێناندا لە ناوچەی باب موعەزەم ناوەڕاستی بەغدا، تەقیوەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، نارنجۆکەکە لەو کاتەی مەشق و راھێنانی لەسەرکراوە لە بنکەکەدا، تەقیوەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، سەربازێك کوژراوە و یەکێکی دیکەیش بریندار بووه.