Zana Natık Kerem
11 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2023
ھەولێر – AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە بەغدا پایتەختی ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەیەکی شاری بەغدا، تیرۆریستێکی داعش دەستگیر کراوە.
راشیگەیاندووە کە دەستگیرکراوەکە بڵاوکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی بڵاوکردووەتەوە.
باسی لەوەیش کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن ھێزەکانی سەربە دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراقەوە ئەنجامدراوە.