Rawan Subhi Obaiullah
11 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2023
دهۆك - AA
بە سه‌رپه‌رشتى و ئاماده‌بوونى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسیی کوردستانی، عێراقی، بیانی، باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان کرایەوە.
بەشێکی میوانە بیانییەکان رۆژی چوارشەممە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی له هه‌ولێر ئێوارەخوانێکی بۆ رێکخستن و ئه‌مڕۆش له بارزان هه‌ر يه‌ك له سەركۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید و سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، محه‌مه‌د شياع سوودانى و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسى گه‌يشتنه يادگهى نيشتمانيى بارزانى و تاجهگۆڵينهيان له‌سه‌ر گڵكۆى مسته‌فا بارزانى و ئيدريس بارزانى دانا.
لە ڕێورەسمەکەدا بڕياره سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، مه‌سعود بارزانى و سەركۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید و سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، محه‌مه‌د شياع سوودانى و عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم گوتار پێشكه‌ش بكه‌ن. رێوره‌سمه‌كه دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
یادگەی نیشتمانیی بارزانی له بارزان چەند ساڵێکە کاری تیادا دەکرێت كه دامەزراوەیەکی کولتووری هەرێمی کوردستانی عێراقە و له چه‌ندين به‌ش پێكدێت كه مۆزەخانەکەی لێ دروست كراوه بە وردەکارییەکی زۆرەوە دیزاین کراوە بۆ رەنگدانەوەی شاخ و ئەشکەوتەکان کە چەندین ساڵ وەکوو قەڵغانێک کوردی له دوژمن پاراستووە و ژووری ئەشکەوتێك دیزاین کراوە وەکوو ئەو ئەشکەوتەی کە مستەفا بارزانی ماوەیەکی بەرچاوی ژیانی تیادا بردووەتە سەر، هه‌روه‌ها ژوورێکی شانۆیی هەیە کە لەڕێگەی فیلمی دیکۆمێنتاری کورت پوختەیەکی مێژووی بارزانی پیشان دەدات، هه‌روه‌ها له چەندین ژووری سیمینار بۆ هەموو جۆرێکی کۆنفرانس و سیمینار پێكدێت.