Zana Natık Kerem
11 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند کە گەلی کورد رووبەڕووی تاوانکاریی رژێمی پێشوو بوویەوە و قوربانی زۆری بۆ ئازادی داوە.
محەمەد شیاع سوودانی لە میانی رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی-دا کە ئەمڕۆ لە دەڤەری بارزان بەڕێوەچوو، رایگەیاند کە مستەفا بارزانی خەباتی بەرامبەر ستەمکاران کرد و گوتی: "گەلی کورد رووبەڕووی تاوانکاریی رژێمی پێشوو بوویەوە و قوربانی زۆری بۆ ئازادی داوە".
راشیگەیاند کە گەلی کورد و لایەنەکانی دیکەی عێراق، لەم شاخە سەربەرزانەی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەندین دەیە رووبەڕووی ستەم بوونەوە.
گوتیشی: "دەبێت بە کردار بیسەلمێنین کە خزمەتی عێراقییەکان دەکەین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی، ھەروەھا بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی سیاسیی کوردستانی، عێراقی، بیانی، باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان کرایەوە.