Rawan Subhi Obaidullah
02 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2022
دهۆك - AA
ده‌سته‌ى لێكۆڵينه‌وه له تاوانه‌كانى داعش كه باره‌گاكه‌ى له شارى دهۆكه له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوو دا پێنج هه‌زار و ٩١٦ كه‌يسى تايبه‌ت به تاوانه‌كانى داعشی كۆكردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنى به هه‌ر دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه. هەر لەم ماوەیەشدا ١٠٨ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له سنوورى قه‌زاى شنگال ده‌ستنيشانكراون.
ئه‌فسه‌رى ده‌سته‌ى لێكۆلينه‌وه له تاوانه‌كانى داعش كه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگار بوون و تاوانه‌كانیان بینیوه موقه‌ده‌م شاكر مه‌حمود ميرانى دەشڵێت، "دادگاى باڵاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى له لاهاى كه‌يسه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ناساندنى جینۆسایدى كوردانى ئێزدی وه‌رناگرن، چونكه عێراق له دادگاكه‌دا ئه‌ندام نییه و ناتوانن لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانى شه‌ڕى داعشدا بكه‌ن".
موقه‌ده‌م شاكر مه‌حمود ميرانى له ديمانه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئانادۆڵو رايگه‌ياند: "تا ئێستا پێنج هه‌زار و ١٧٠ كه‌یسی تایبه‌ت به تاوانه‌كانى داعش كۆكراونه‌ته‌وه. دوو هه‌زار و ٩١٦ كه‌یسی رفێندراوانی ئێزدی تۆماركران كه هه‌زار و ٨٦٠یان پياون و هه‌زار و ٥٦ ئافره‌تن، له‌كۆی ئه‌و كه‌یسانه دواى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانى ئێزدییه‌كان روفاتى ٣٢٤ كه‌س ناسراوهنهتهوه و روفاتهكانيان پێشكه‌شى كه‌س و كاريان كراوه".
موقه‌ده‌م شاكر مه‌حمود ميرانى باسی له‌وه كرد تا ئێستا ١٠٨ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له سنوورى قه‌زاى شنگال ده‌ستنيشانكراون و له‌و ژماره‌يه ٥٧یان هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، راشیگه‌یاند: "پێش مانگێك شه‌ش گۆڕ له ناوچه‌ى قنێ سه‌ر به شنگال هه‌ڵدرایه‌وه و ٤٧ روفات ده‌رهێنراون. روفاته‌كان بۆ پزيشكى دادى به‌غدا نێردراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سامپڵی خوێنیان و به‌راود كردنی به خوێنی كه‌س و كاريان بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێنه‌وه".
ده‌سته‌ى لێكۆلينه‌وه له تاوانه‌كانى داعش دواى داگيركردنى شنگال له لايه‌ن داعش له ساڵى ٢٠١٤ به فه‌رمانێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌نته‌رى شارى دهۆك دامه‌زراوه كه سه‌ر به ليژنه‌ى باڵاى ناساندنى تاوانه‌كانى داعشه و له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ، شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێكدێت و وه‌زيرى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.
به گوته‌ی موقه‌ده‌م شاكر مه‌حمود ميرانى كهيسهكان به‌شێوه‌ی كاغه‌ز و ئهلیكترۆنيش ئاماده‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ر دادگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و رایگه‌یاند: "دادگاى باڵاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى له لاهاى كه‌يسه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ناساندنى جینۆسایدى كوردانى ئێزدی وه‌رناگرن، چونكه عێراق له دادگاكه‌دا ئه‌ندام نییه و ناتوانن لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانى شه‌ڕى داعشدا بكه‌ن".
باسى له‌وه‌شكرد له ماوه‌ى ئه‌م هه‌ست ساڵه‌ى رابردوو دا زۆرێك له رزگاربووانى ده‌ستى داعش كۆچيان بۆ ده‌ره‌وه كردووه و كهيسهكانيان تۆمارنه‌كراوه، گوتیشی: "ئه‌وانيش ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ى كه داعش كردوویه‌تی وه‌ك شایه‌تحاڵ به چاوى خۆيان بینیویانه، بۆيه داواكاريمان ئه‌وه‌يه بێن و كهيسهكانيان تۆماربكه‌ن، چونكه حاڵه‌تى زۆر هه‌ن كه كه‌سێك يان دووان له خێزانێكى ئێزدی له ده‌ستى داعش رزگاربوون و له لايه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه كۆچى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتيان كردووه و كهيسهكانيان تۆمار نه‌كراون".