Zana Natık Kerem
15 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2024
ھەولێر ــ AA
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، سەیف بەدر ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە دوێنێ شەممە ژمارەیەک پارێزگای عێراقی گرتەوە، دوو ھەزار و ٥٠٠ کەس تووشی ھەناسەسواری بوون، بەڵام ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.
سەیف بەدر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە كە دوێنێ شەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ژمارەیەک پارێزگای گرتەوە و بەھۆیەوە دوو ھەزار و ٥٠٠ کەس تووشی ھەناسەسواری بوون.
ڕاشیگەیاندووە، زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی خۆڵبارینەکەوە تووشی ھەناسەسواری بوون لە پارێزگاکانی بەغدا، واست و بەسرە تۆمارکراون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان وەرگرتووە.
باسی لەوەش کردووە کە بەھۆی خۆڵبارینەکەوە، ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان، تۆمار نەکراوە.