Arif Yusuf,Zana Natık Kerem
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە هۆتێلێك لە ناوەڕاستی شاری بەغدا، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەوە ئەفسەر لە پۆلیسی بەغدا، ملازمی یەك یاسین خالید بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە بە هۆكاری نەزاندراو ئاگر لە هۆتێل "بلووم" لە ناوچەی كەرادە ناوەڕاستی بەغدا كەوتەوە و بە هۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە.
یاسین خالید ئاماژەی بەوەیشكرد كە تیمەكانی بەرگریی شارستانی، ٤٦ كەسی دیكەیان لە هۆتێلەكە رزگاركردووە كە بە هۆی ئاگرەكەوە گیریان خواردبوو.
ناوبراو باسی لەوەیشكرد كە دوای كوژاندنەوەی ئاگرەكە لە لایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە، لایەنە پەیوەندارەکان لێكۆڵینەوەیان دەستپێکرد بە ئامانجی گەیشتن بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە.