Hemn Baban
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
قوربانییان و بریندارانی ناوچەی سەدر لەسەروبەندی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگە تا دوێنێ دووشەممە راگەیەنرا.
بەپێی ئامارێک کە نەخۆشخانەی "شەھید سەدر" و بنکەکانی پۆلیس رایانگەیاندووە ژمارەی ئەو کوژراوانەی لە رۆژانی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگە نیشتەجێی ناوچەی سەدرن و بە قوربانی بریتی بوون لە ٥٧ کوژراو، ١٩ کەسیش بێ سەروشوێنن، ھەزار و ١٦ کەس بریندارن، ٢٠٥ بریندار برینەکانییان مەترسیدارە، ھەروەھا ٥٥٠ بریندار تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی دان.
ھەر بەپێی ئەو ئامارانە کە کۆپییەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ٣٠ کەس کە برینداربوون سەربە دەزگا ئەمنییەکانن و بەشدارییانکردووە لە خۆپیشاندانەکانی بەغددا.
ھەروەھا ١٣ برینداریش سەربە ھێزە ئەمنییەکان بوون، چوار کوژراو سەربە حەشدی شەعبی بوون، دوو کوژراو مامۆستان، ھەشتیان کرێکاری خزمەتگوزاری بوون، ٢٠ کوژراو کاسبکار بوون، ٢١ کوژروی دیکەش کرێکار و شۆفێری تەکسی و ماتۆڕسکیل بوون.
سەبارەت بە شوێنی بوون بە قوربانیی ئەو کەسانەش بریتی بووە لە گۆڕەپانی تەحریر، نەخۆشخانەی کۆئەندامی دەمار، مۆڵی نەخیل، گۆڕەپانی وەھران، گۆڕەپانی حەمزە، شەقامی فەلاح، گۆڕەپانی موزەفەر، کەرتی سفر.