Zana Natık Kerem
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
بەغدا ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند کە پێویستیان بە چەند رێگەیەکی دیکە ھەیە بۆ ئەوەی نەوتی لێوە ھەناردە بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش دەستیانکردووە بە ھەڵسەنگاندنی بژاردەی ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەرکانی ئوردن و سووریا.
عادل عەبدولمەھدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "لەبەر ئەوەی لەئێستادا زۆربەی ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی دەروازەکانی باشوورەوە ئەنجام دەدرێت، پێویستمان بە چەند رێگەیەکی دیکە ھەیە بۆ ئەوەی نەوتی لێوە ھەناردە بکەین".
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی: "لەوچوارچێوەیەدا دەستمانکردووە بە ھەڵسەنگاندنی ئەو بژاردەیەی کە بە ئامانجی ھەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەرکانی ئوردن و سووریا خراونەتەڕوو".
بەندەری پارێزگای بەسرە تاکە دەروازەی دەریاییە کە عێراق رۆژانە نەوتی لێوە ھەناردە دەکات.