12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند کە فەرماندەی لیوای کەربەلا سەربە حەشدی شەعبی، تاڵب ساعدی لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژراوە.
سەرچاوەکە کە ئەفسەرە لە پۆلیسی بەغدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقەیان لە تاڵب ساعدی کردووە لە ناوچەی سەدر رۆژهەڵاتی بەغدا کە بەهۆیەوە دەستبەجێ ناوبراو گیانی لەدەستداوە".
بەگوتەی سەرچاوەکە، کاربەدەستدانی ئەمنی دەستیانکردووە بەلێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە.
ئەم رووداوەش داوی ئەوە دێت کە دوو رۆژ لەمەوبەر پەیامنێری کەناڵی دیجلە ئەحمەد عەبدولسەمەد و وێنەگری هەمان کەناڵ ، سەفا غالی لە شاری بەسرە لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژران.