Rewa Mahmood Hasan
12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2020
سلێمانی-AA
بەپێی راپۆرتێکی سەنتەری میترۆ، له ساڵی رابردوودا، ١٢٤ رێگری رووماڵكردن و چوار هێرش و تەشویشی ئەلیكترۆنی و ٢٢ حاڵهتی لێدان و هەڕەشە و سووكایەتی و ١٣حاڵەتی زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی تۆمار كراوه.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان له هۆتێل تایتانیك لە شاری سلێمانی، بەدروشمی ئازادی رۆژنامەگەری لەنێوان جورئەتی پێشێلكاران و چاوپۆشی دادگهرییدا، ئاماری پێشێلكاریی دژی رۆژنامەنووسانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩ دا، ١٢٤ رێگری رووماڵكردن و چوار هێرش و تەشویشی ئەلیكترۆنی و ٢٢ حاڵهتی لێدان و هەڕەشە و سووكایەتی و ١٣حاڵەتی زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی تۆمار كراوه.
له رێوڕەسمەکەدا كه به ئامادهبوونی ژمارهیهك بهرپرسی حیزبی و حكوومی و رۆژنامهنووسان بهڕێوهچوو، سهنتهری میترۆ راپۆرتی پێشێلكاریهكانی ساڵی ٢٠١٩ی بڵاو كردهوه كه له دژی رۆژنامهنووسان ئهنجام دراوه.
راپۆرتی سهنتهرهكه لهلایهن چالاكوان و رۆژنامهنووس، ئاڤان جاف خوێندرایهوه.
له سهرهتای راپۆرتهكهدا ئاماژه بهوه كرا، له كاتێكدا راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنووسی بۆ ساڵی ٢٠١٩ رادەگەیەنرێت، رۆژنامەنووسانی كوردستان لەهەموو كات زیاتر پێویستیان بەڕەخساندنی ژینگەیەكی ئارام و هاندەر بۆ كارەكانیان هەیە، ژینگەیەك زامنی ئازادی رادەربڕین و گەیشتن بە سەرچاوەكانی زانیاری بكات، تا بتوانن زانیاری بۆ خەڵك بگوازنەوە و ببنە هاوبەش لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی گەندەڵی.
لهبهشێكی راپۆرتهكهدا هاتبوو، "داوامان كردوە دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووسان وەك تۆڵە بەكارنەیەت، لە كەیسەكانی تایبەتیش بە بڵاوكردنەوە پەنا بۆ یاسای رۆژنامەگەری ببرێت نەك یاسای گشتی. بۆ ئەم داویەشمان رۆژنامەنووسان و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ لە كوردستان پشتیوانیان كردین، لایەنی فەرمیش، سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، پشتیوانی داخوازییەكەمان بوون".
ئاڤان جاف گوتی: "باسمان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیداری هەرێمی كوردستان كردووە كە رۆژنامەنووسان مامەڵەیەكی خراپیان بەرامبەر دەكرێت و لە ژینگەیەكی دوژمنكارانە بەرامبەر بە پیشەكەیان كاری رۆژانەی خۆیان ئەنجام دەدەن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو رۆژنامەنووسە گوتی: "هەروەها هەڵوێستمان بەرامبەر ئەنجوومەنی باڵای میدیاكە لەچەند شوێنێكەوە، پرۆژە یاسایان بۆ ئامادە كردەوە جەختدەكەینەوە 'یاساكانمان زۆرن بۆشاییەكی ئەوەنە گەورە دروست نەبووە تا ئەنجوومەنێكی باڵای میدیا قوت بكەینەوە، بەڵكو گرنگ جێبەجێكردنی یاساكانی پێشووە' ".
له راپۆرتهكهدا بهجیا باس لهوه كراوه كه سهنتهری میترۆ چهند داوایهكیان له حكوومهت و لایهنه پهیوهندیدارهكان ههیه ئهوانهش:
• لە كەیسەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە، جگە لە پۆلیس هیچ دەزگایەكی ئەمنی بۆی نەبێت رۆژنامەنووس بانگ بكات، ئەویش تەنها بەفەرمانی دادوەر بێت.
• راپۆرتەكانی رێكخراوە بیانی و ناوخۆییەكانی داكۆكیكار لەمافی رۆژنامەنووسان و مافەكانی مرۆڤ كە تایبەتن بەپێشێلكاری ولادان، لە لایەن حكوومەت و پەرلەمانەوە بەهەند وەربگیرێن و لەجیاتی وەڵامدانەوە و رەتكردنەوەی، كار لەسەر نەهێشتنی كەموكوڕیی دەزگاكانی جێبەجێكار بكرێت.
• دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجوومەنی دادوەری و داواكاری گشتی، پێویستە رۆڵی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی سەروەری یاسا و دادگاییكردنی سەرپێچیكەران بەرامبەر رۆژنامەنووسان و كۆتایی بهێنن بەدەربازبوونی بكوژو تاونباران لە سزا.