Sarmand Hameed
12 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
بەرەی تورکمانی عێراق داوای کرد پۆستی پارێزگاری کەرکووک بدرێت بە پێکهاتەی تورکمان و رایگەیاند "دوای ئەوەی لە ١٧ ساڵی رابردوودا ئەو پۆستە لەلایەن کورد و عەرەب بەڕێوەبرا، لە ئێستادا کاتی ئەوەیە ئەو پۆستە بدرێت بە پێکهاتەی تورکمان".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی، ئەرشەد ساڵحی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک مافی نەتەوەیی هەموو پێکهاتەکانە.
ساڵحی داوای لە لایەنە سیاسییە عێراقییەکان کرد دەست بە گفتوگۆ بکەن بە مەبەستی کۆڕینی ئیدارەی خۆجێی لە پارێزگاکەدا.
ئەرشەد ساڵحی ئاماژەی بەوەشکرد کە کەرکووک تایبەتمەندی پێکهاتەکانی هەیە، بۆیە دەبێ دەرفەت بەهەموو لایەک بدرێت جێ بەنجەی دیاربێت لە ئیدارەی پارێزگاکەدا.
کەرکووک یەکێکە لە پارێزگا جێ ناکۆکەکانی نێوان حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.