Hawkar Yaseen
17 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی کرد لە سەرکۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئەحمەد ساڵح.
نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "له كۆبوونه‌وه‌كەدا دۆخى عێراق به‌گشتى و قۆناغى دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، پرسى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق، شه‌ڕى تيرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه گۆڕييهوه".
راشیگەیاندووە "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه كرده‌وه و هاوڕابوون كه هه‌مووان پێكه‌وه بۆ جێگيركردنى سه‌قامگيرى و هێنانهكايهى حكوومه‌تێكى خزمه‌تگوزار و وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆ چاوه‌ڕوانى و داواكارييه‌كانى هاووڵاتيیان كار بكه‌ن و پرۆسه‌ى سياسیی و وڵات بخه‌نه سه‌ر رێچكه و پێگه‌ى دروستى خۆى".