Zana Natık Kerem
25 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٣ پلە بە پێوەری رێختەر، ژمارەیەک ناوچەی باکووری عێراق ھەژاند.
روانگەی بوومەلەرزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بەگوری ٤،٣ پلە بەپێوەری رێختەر لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا بە دووری ٨٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و ٧٦ کیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای پارێزگای دھۆک روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دانیشتوانی ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای پارێزگای دھۆک و ھەروەھا قەزاکانی تەلەعفەر و شنگال ھەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە نەدراوە، لەوەی بوومەلەرزەکان ھیچ زیانێکی گیانی و ماددەییان لێکەوتووەتەوە یان نا.