Zana Natık Kerem
05 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2024
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند کە بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٥،٥ پلە لەسەر پێوەری رێختەر لە نزیک سنووری عێراق و ئێران ڕوویداوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەستەی گشتیی کەشناسی بوومەلەرزەزانی، ڕوودانی بوومەلەرزەکی لە نزیک سنووری عێراق و ئێران تۆمارکردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٧:٥١بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە کاتی ناوخۆ تۆمارکراوە و گوڕەکەی ٥،٥ پلە بووە لەسەر پێوەری رێختەر لە نزیک سنووری عێراق و ئێران.
راشیگەیاندووە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە ناو خاکی ئیران بووە بە دووری ١٦٣ کیلۆمەتر لە سنووری عێراق و ئێران.
باسی لەوەش کردووە کە بوومەلەرزەکە لەلایەن ھاووڵاتییانی ناوچەکەوە ھەستی پێکراوە.
ئەوەیش خستووەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەتووەتەوە.