Zana Natık Kerem
08 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی سێ پلە بەپێوەری رێختەر سنووری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراقی هەژاند.
روانگەی بوومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی سێ پلە بەپێوەری رێختەر لە دووری ١٧ کیلۆمەتر باکووری ناحیەی وانە سەربە قەزای تلکێف باکووری پارێزگای نەینەوای هەژاندووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دانیشتوانی ناحیەی وانە ھەستیان بە بوومەلەرزەکە کردەووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە نەخراوەتەڕوو لەوەی بوومەلەرزەکە، زیانی گیانی و ماددەیی لێکەوتووەتەوە یاخود نا.