Haydar Karaalp
03 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2022
به‌غدا – AA
به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، عهبدولـلەتیف جه‌مال ره‌شید به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌گه‌ر به سه‌رۆكی عێراق هه‌ڵببژێردرێت به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته رێككه‌وتن.
عه‌بدولـله‌تیف جه‌مال ره‌شید كه پێشتر راوێژكاری سه‌ركۆماری پێشووتری عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی بوو له‌باره‌ی خۆبه‌ربژێركردنی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق به میدیاكارانی راگه‌یاند كه ئه‌و به‌ربژێری حزبه‌كه‌ی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) نییه و گوتی: "وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ خۆم به‌ربژێر كردووه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت پۆستی سهركۆمار ناچالاك و بێ ده‌سه‌ڵات نییه. لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌یه‌نمه رێككه‌وتن و به‌رنامه‌ی ئاشته‌وایی به‌دی ده‌هێنم".
به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، عهبدولـلەتیف جه‌مال ره‌شید له دوای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هه‌ر له دامه‌زراندنییه‌وه ئه‌ندامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه و تا ئێستاش ئه‌ندامه له‌و حزبه‌دا و به خۆبواردن له لێدوان سه‌باره‌ت به به‌ربژێری یه‌كێتی، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بۆ پۆستی سهركۆمار، له‌باره‌ی شانسی هه‌ڵبژاردنی به سهركۆمار له كاتێكدا به‌ربژێری یه‌كێتیی، به‌رهه‌م ساڵح و به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشیار زێباری له كێبڕكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته گوتی: "له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كه نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان هه‌یه و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونهوهم هه‌بووه. له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له په‌رله‌مان هه‌موو شت ده‌رده‌كه‌وێت".
عه‌بدولـله‌تیف جه‌مال ره‌شید له ٢٠٠٣-٢٠١٠ وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و راوێژكاری جه‌لال تاڵه‌بانی بووه.