Rewa Mahmood Hasan
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
سلێمانی-AA
دوێنێ لە شاری سلێمانی سەركۆماری عێڕاق، بەرھەم ساڵح پێشوازییکرد لە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سهڵاحهددین بەھائهددین و سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی کوردستان، عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
بهپێی ئهو زانیارییانهی دهستكهوتوون، له كۆبوونهوهی نێوانیاندا، جەختکراوهتهوه لە پێویستیی ھەمەھانگیی نێوان گشت لایەنە سیاسییەکان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان، لە رێگهی دیالۆگ و لێک تێگەیشتن بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیی خەڵک و پرۆسەی سیاسی و ھێنانە کایەی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزهانیی بۆ ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسیردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور كراوه، بەتایبەت پرسی یەکلاییکردنەوەی بوودجە و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی کوردستان و مووچەخۆران و بژێوی خەڵک.