Sangar Hamad Azeez
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
بە مەبەستی زانیاری وەرگرتن لەسەر تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و سەرۆک ئەرکانی سوپا ژەنەڕال خڵوسی ئاکار لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کۆبووەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و سەرۆک ئەرکانی سوپا ژەنەڕال ئاکار خڵوسی کۆبووەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی نێو کۆشکی سەرکۆماری ، لە کۆبوونەوەکە کە هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران نومان کورتوڵموش ، وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئالا و وەزیری بەرگری فکری ئیشک-یش ئامادەبوون و تێدا لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکە کراوە.
دوای لێکۆلینەوە و گفتوگۆ لە رووداوەکە بڕیاردرا هەریەک لە سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم، جێگری سەرۆکوەزیران نومان کورتوڵموش، وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئالا. وەزیری خێزان و سیاسەتەکانی کۆمەڵایەتی فاتمە بەتول سایان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئەحمەد ئاسلان بچنە ئیستانبوڵ".