Sarmand Hameed
17 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2021
ههولێر-AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کراوە و جەخت لە پێویستیی چارەسەر كردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور کراوەتەوە.
لە تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە و لەوبارەیەوە جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات و ببێتە ھۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.