بكوژێکی پۆلیسهكەی كهركووك دهستگیركرا
ئافرەتێک بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسێکی کەرکووک دەستگیرکرا.
At Ta mim
کەرکووک - AA
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بکوژی پۆلیسەکەی کەرکووک کە تەرمەکەی رۆژی یەکەمی جەژنی رەمەزان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرابوویەوە، دەستگیرکراوە.
بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق درەنگانی شەوی رابردوو ٢٠٢٠/٥/٢٦، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک، عەقید مازن غەریب کە پێشتر لەلایەن جێگری ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەکە راسپێردرابوو، پەیوەندی به دکتۆر بەشیر حەداد-ەوە کردووە و هەواڵی دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی ئەو کەیسەی پێ راگەیاندووە.
راشگەیەنراوە کە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە ئافرەت بووە و هیچ ئاماژەیەک بە هۆکاری تاوانەکە نەکراوە.
رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە پۆلیسێکی کەرکووک بە ناوی بەهجەت ئەنوەر تەرمەکەی بە سەربڕاوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن