Zana Natık Kerem
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
لە میانی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ دەستگیركردنی كەسێكی داواكراو لە باشووری پارێزگای میسان رۆژهەڵاتی عێراق، 16 كارمەندی ئەمنی برینداربوون.
میدیاكانی خۆجێی لە سەرچاوەیەكی ئەمنییان گواستووەتەوە کە لە قەزای مەجەر باشووری پارێزگای میسان، كەسێكی داواكراو دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەماردراوە تا دەستگیری بكەن، نارنجۆكێكی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان كردووە.
بەگوتەی سەرچاوەكە لە رووداوەكەدا، وێرای كوژراوانی كەسی داواكراو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، هەروەها 16 كارمەندی ئەمنیش برینداربوون.